قوباد تاڵەبانی ئەندەرپاسی فاروقی مەلا مستەفای لە سلێمانی كردەوە

ئێوارەی رۆژی یەكشەمە، لەمیانەی رێوڕەسمێكدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بە ئامادەبوونی دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی و فاروقی مەلا مستەفا، و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی ئیداریی پارێزگای سلێمانی، ئەندەرپاسی (فاروقی مەلا مستەفا)ی لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە شاری سلێمانی كردەوە.

ئەندەرپاسەكە پڕۆژەیەكی ستراتیژییە و تا رادەیەكی زۆر كێشەی ترافیك و قەرەباڵغی لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود و سلێمانی بەگشتی كەمدەكاتەوە.

لە ڕێوڕەسمەكەدا قوباد تاڵەبانی، سوپاسی سەرمایەدار فاروقی مەلا مستەفای كرد لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە و ئەم هەنگاوەی بە نیشانەی خەمخۆری و پەرۆشی بەڕێزیان بۆ شاری سلێمانی و هاوڵاتییان وەسفكرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسی لقی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: هەر دەنگدەرێکی تایبەت خانەنشین بووبێت دەتوانێت پڕۆسەی دەنگدانەکەی بگوازێتەوە بۆ گشتی

بەرپرسی لقی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەی لەدایکبووی ساڵی 2008ن دەتوانن سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن…
Total
0
Share