ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران پەسەنددەکات.
حوسام حەسەنی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی رەوتی حیکمە رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران پەسەنددەکات.
ئاشکراشیکرد، سبەینێ دووشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە و کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران یەکلاییدەکاتەوە.
داوایشیکرد، بە زووترین کات لایەنە سونییەکان پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلایی بکەنەوە و کەسایەتییەکی بەهێز بۆ ئەو مەبەستە دەستنیشانبکەن.