پارێزگاری سلێمانی پرسەنامەیەکی بۆ شـ.ـەهیدبوونی ئەو کارمەندەی ئاسایش بڵاوکردەوە، کە دوێنێ لەلایەن چـ.ـەکدارێکی پارتییەوە تـ.ـەقەی لێکرا و گیانیلەدەستدا.
لە پرسەنامەکەی د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانیدا هاتووە، “بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، پرسە، پەژارە و ماتەمینیی خۆمان بۆ کـ.ـۆچی دوایی بەڕێز و ئازیزمان، کاکە ئاکۆ سابیر، کارمەندی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، کە لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکی پاراستنی ئارامیی و بەدەمەوەچوونی زیانلێکەوتووانی شاری چەمچەماڵدا؛ شـ.ـەهیدکرا؛ دەردەبڕین”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “داواخوازین خوای گەورە، ئارامیی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت و جێگای بەڕێزیان؛ بەهەشت بێت”.