شارەزایەکی کەشناسی: دووبارە بەفر لە گۆیژە و ئەزمەڕ دەبارێت

شارەزایەکی کەشناسی، رایگەیاند، دووبارە بەفر لە گۆیژە و ئەزمەڕ دەبارێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە شاری سلێمانی مەودای ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بۆ بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە ئاسمان زیاتر هەوراوی دەبێت ناوبەناو باران دەبارێت، ئەگەر هەیە هەندێک کات تاوەبارانی بەخوڕ ببارێت لەگەڵ روودانی هەورەگرمە، هەورەبروسکە و تەرزە بارینیش، هەروەها ئەگەر هەیە دووبارە بەفر لە شاخی ئەزمەڕ، گۆیژە و پیرەمەگرون ببارێت.

وتیشی، رۆژی شەممە 13ی کانوونی یەکەم بەراورد بە رۆژانی رابردوو پلەی گەرمی 3 پلە نزمدەبێتەوە، بەرزترین پلەی گەرمی 9 پلە دەبێت و تا ڕادەیەک هەست بە سەرمای بەهێز دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share