وادەی دابەشکردنی پارەی ئەم توێژە ئاشکراکرا

چەند بەرپرسێک لە وەزارەتی پێشمەرگە، وادەی دابەشکردنی هاوکاریی هاوپەیمانان ئاشکرادەکەن.

ئەو بەرپرسانە رایانگەیاندووە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 11 دواکەوتووە و تائێستا نەخراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، دواکەوتنی ئەو هاوکارییە پەیوەندیی بە وەزارەتی پێشمەرگەوە نییە و لای هاوپەیمانانە، هەرکاتێک بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتەکە، رۆژی دابەشکردنی رادەگەیەنین.

ئەوەشیان خستەڕوو، رەنگە مانگی یەکی ساڵی داهاتوو، هاوکاریی مانگی 11ـی هێزەکانی پێشمەرگە بنێردرێت و دابەشبکرێت.

لە مانگی 9ـی ساڵی 2026، لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان کۆتاییدێت و چیتر ئەو هاوکارییە بۆ وەزارەت، خەرجناکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر: بەشێک لە کارمەندانی پاککەرەوە کارەکەیان دەبەستنەوە بە پارەوە

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە ڕونکردنەوەیەکدا ئاشکرایکرد، بەشێک لە کارمەندانی پاککەرەوە داوای پارەی جەژنانە لە هاوڵاتییان دەکەن و لەکاتی…
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: تەنها یەكێتی دەتوانێت سەقامگیری فەراهەم بكات

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بەرنامەیەكی نوێی سەردەمییانە…
Total
0
Share