هاتوچۆی چەمچەماڵ: لیژنەیەک بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە زیان بەرکەوتووەکان پێکهێندرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، لیژنەیەک بۆ تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە پێکهێندرا کە لە لافاوەکەدا زەرەرمەند بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانی سنووری چەمچەماڵ و دەوروبەری دەکەینەوە، کە ئۆتۆمبێلەکانیان بەهۆی لافاوەوە زەرەرمەندبوون لیژنەیەک پێکهێندراوە و سبەینێ هەینی، کاتژمێر 09:00ـی سەرلەبەیانی، تاوەکو کۆتایی هەفتە، لە هاتوچۆی چەمچەماڵ دادەنیشن بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بڕیارە بە نووسراوێک لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: بەردەوام چاودێریی فرۆشگای خوێندنگەکان دەکەین

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، رۆژانە سەردانی فرۆشگای خوێندنگەکان دەکەین و بەردەوام چاودێریی کوالێتی خواردن و پاکوخاوێنیان…
Total
0
Share