ئاماری فەرمی قوربانییانی بۆردومانەكەی زاخۆ ڕاگەیەندرا

وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، 34 كەس بەهۆی بۆردومانەكەی توركیا بۆسەر ناوچەیەكی سەر بە قەزای زاخۆ گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێم سەبارەت بە بۆردومانەكەی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆی گوندی پەرەخێی لە سنووری ناحیەی دەركار لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەلایەن سوپای توركیاوە ئاشكرایكرد، بەداخەوە هەشت گەشتیار پێش گەیشتنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.

وتیشی، سەرجەم قوربانییان گەنج و منداڵن، یەکێکیان منداڵێكی یەک ساڵانە، پێكدێن لە چوار کچ و چوار کوڕ.

سامان بەرزنجی ئەوەشی خستەڕوو، پێشوازی لە 26 برینداریش كراوە، سێ لەوانە بەهۆی سەختی برینەکانیان لە مێشک و سەر ڕەوانەی شاری دهۆک کراون، شەش برینداریشیان پێویستیان بە نەشتەرگەری هەیە و ئێستا ئەنجام دەدرێت.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشكرد كە لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارە و تەندروستیی زاخۆ ئامادەیی تەواوی چارەسەرکردنی بریندارانمان کردووە و هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک و هەولێرمان ڕاسپاردووە بۆ پاڵپشتیکردنی تەواوی چارەسەرکردنی برینداران و ئامادەیی بۆ هەر پێداویستیەکی پزیشکی و ئەمبوڵانس و پزیشکانی پسپۆڕ.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سوپای توركیا بۆردومانی گوندی پەرەخێی لە سنووری ناحیەی دەركار لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كرد. قوربانییانی ڕووداوەكە بەمەبەستی گەشتكردن سەردانی ناوچەكەیان كردبوو.

بابەتی پێشتر

ئەوقافی هەرێم: ئەو حاجییانەی كێشەی گەڕانەوەیان بۆ دروستبووە پەیوەندییان بەئێمەوە نییە

بابەتی دواتر

دی یۆنگ بەرشلۆنە و مانچستەری هەڵواسیوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share