لەنێوان نۆ کەس بۆ کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران چوارچێوەی هەماهەنگی لە بڕیاردان لە یەکێکیان نزیکبووەتەوە.
فەهد جبوری ئەندامی رەوتی حیکمە بە رۆژنامەی سەباحی عێراقی راگەیاندووە، “سەرجەم لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی یەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران هاوهەڵوێستن، تەنها بڕیاردانی کۆتایی لەبارەیەوە ماوە”.
ئاشکراشیکرد، “یەکلاکردنەوەی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران لەسەر چەند بنەمایەکی پێشوەختەیە، بەڵام کۆبوونەوەی کۆتایی بۆ بڕیاردان لەبارەیەوە دەکەوێتە دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە.