دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان و کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور، لە ساڵیادی جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژووکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەمەبەستی بەهێزکردنی هەماهەنگییەکان و زیاتر ئاشناکردنی ئەفسەران و کارمەندانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە یاسا نێودەوڵەتيیەكان، دەزگای ئاسایش و کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژووکرد.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئامانجی لێکتێگەیشتنەکە، زیاتر برەودانە بە پەیڕەوکردنی جاڕنامەى جيهانیى مافەكانى مرۆڤ، ئەم لێکتێگەیشتنە دەرخەری ئەو راستییەیە، كە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، هەمیشە جێبەجێکاری یاسا نێودەوڵەتییەکانە بەپێی راسپاردە و یاسا پەیڕەوکراوەکانی مافەکانی مرۆڤ.