بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایدەگەیەنێت، ماوەی گرێبەستی کۆمپانیاکانی وەرزی حەجی 2025، درێژکرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و لەبەرئەوەی بەشێک لە خاوەن کۆمپانیاکان لە سعودیە بوون، ماوەی ئەمجامدانی گرێبەست تاوەکو رۆژی سێشەممە 25/2/2025 درێژکرایەوە.
حەج و عومرەی هەرێم ئاگاداری ئه‌و كۆمپانیانه‌ش دەکاتەوە كه ناویان بۆ وه‌رزی حه‌جی (2025) به‌رامبه‌ر به (1446)ـی كۆچی ده‌رچووه، “به‌زووترین كات سه‌ردانی به‌شی یاسایی بەڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی واژووكردنی گرێبه‌ست”.
دەشڵێت، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك دوابكه‌وێت، مافی به‌شداریكردنی نامێنێت و كۆمپانیایه‌كی یه‌ده‌گ له شوێنی داده‌نرێت و ئەگەر هەر خاوەن کۆمپانیایەک ئامادەنەبوو، دەتوانێت بریکارەکەی یان پارێزەرەکەی خۆی بنێرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه گرێبه‌ستی عومره‌یان نه‌كردووه، پێویسته بڕی پێنج هه‌زار دۆلار له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن وه‌كو بارمته.