چاودێری بۆ دادەنرێت.. شەش گەڵابە خاشاك لە فێڵاو كۆكراوەتەوە

شەش بارهەڵگر پاشماوەی زبڵ و خاشاکی گەشتیاران لە گۆمی فێڵاو كۆكرایەوە كە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەهۆی جەژنەوە سەردانی ئەو ناوچەیانكردبوو وە بەجێیان هێشتبوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی شارەوانیی هەرێم، “ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی پێشووتر ژمارەیەكی زۆر گەشتیاری ناوخۆ و عێراقی و بیانی سەردانی گۆمی فێڵاویان لە سنووری چۆمان كرد، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا بەهۆی پیسكردنی گۆمەكە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان نیگەرانی زۆر دروستبوو”.

ڕوونیشیكردووەتەوە، بە مەبەستی پارستنی گۆمەكە لە پیسكردن و شێواندنی، بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری چۆمان ژمارەیەك چاودێری بۆ گۆمەكە دیاریكرد، بۆ ئەوەی بە بەردەوامی چاودێری بكەن”.

باسی لەوەشكرد، تیمەكانی گەشتوگوزاری چۆمان بە هاوكاری كۆمپانیایەكی تایبەت بە خۆڵ و خاشاكی سنوورەكە ئەمڕۆ شەممە، شەش بارهه‌ڵگر پاشماوەی گەشتیارانیان لە گۆمی فێڵاو هەڵگرتەوە و ئێستاش گۆمەكە ژمارەیەكی زۆری گەشتیار لێیە، هیچ خۆڵ و خاشاكێكی لێ نەماوە و بە تەواوی خاوێنكراوەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروین بوڵدان بۆ سری سورەیا ئۆندەر: بە ئاسوودەیی بخەوە ئەمڕۆ چەکەکان رادەستدەکرێن و ئیدی گەنجەکان نامرن

پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی پەیامێک ئاراستەی سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری کۆچکردووی ئەو پارتە دەکات. لە پەیامەکەی پەروین…
Total
0
Share