لە سلێمانی کەمپینی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکە دەستپێدەکات

بە سەرپەرشتیی دەستەیەک لە خەمخۆرانی شاری سلێمانی، کەمپینی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکە دەستپێدەکات.

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا، لافاوێکی بەهێز بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی کوردستانی گرتەوە، بڕیارە سبەی پێنجشەممە، کاتژمێر 10ـی بەیانی، کەمپینێک بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکە دەستپێبکات.

کەمپینەکە لە ئەمنەسوورەکەی (مۆزەخانەی نیشتمانی)ـی شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share