ئیدارەی پارێزگای کەرکوک، بڕیاریدا سبەینێ چوارشەممە، بەبۆنەی نۆیەمین ساڵیادی رۆژی سەرکەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعـ.ـشدا، بکرێتە پشووی رەسمی.
رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، ئیدارەی پارێزگا و لیژنەی باڵای ئەمنی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی کەرکوک بە هەموو پێکهاتەکانییەوە دەکەن، لەم یادەدا قوربانیدانی هێزەکانی سوپا، پێشمەرگە، پۆلیس، حەشدی شەعبی و سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لەیادناكەین کە لەپێناو ئازادکردنی خاک و پاراستنی نیشتماندا، خوێنیان رشت.
پارێزگاری کەرکوک بەو بۆنەیەوە بڕیاریدا، دەوامی رەسمی لە سەرجەم فەرمانگە، خوێندنگە، کۆلێژ و زانکۆکان رابگیرێت، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان.