بریكاری وەزارەتی تەندروستی: دانوستانەكانی شاندی هەرێم بۆ مووچە لەگەڵ حكومەتی عێراق بەردەوامە

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، دانوستانەكانی شاندی هەرێم بۆ مووچە لەگەڵ حكومەتی عێراق بەردەوامە و دەشڵێت، “هەوڵمانداوە مووچە كە دەدرێت یەكەم وەزارەت تەندروستی بێت”.

د. رەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو رایگەیاند، بابەتی مووچە پەیوەستە بە حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقەوە و شاندی هەرێم لە دانوستانەكانیان بەردەوامن.

راشیگەیاند، دەستخۆشی لە پزیشك و كارمەندانی تەندروستی دەكەین كە بەردەوامن لە گەیاندنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان بۆ هاوڵاتییان و لەهەمانكاتدا پزیشكانی نوێ و پلەبەند مووچەیان كەمە و هەوڵمانداوە مووچە كە دەدرێت یەكەم وەزارەت تەندروستی بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: کۆبوونەوەی ئەمڕۆ تەنها سەرۆکایەتییەکانە و ڕاوێژکاریی دەبێت

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند کە سەرۆکایەتییەکانی هەرێم کۆدەبنەوە و کۆبوونەوەکە ڕاوێژکارییە و تەنها…
Total
0
Share