سوپای ئیسرائیل: ئێران بە خێراتر دەستی بە بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی کردووەتەوە

نوێنەری سەربازیی ئیسرائیل لە کنێست رایگەیاند، ئێران بە خێراییەکی زیاتر دەستی بە بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی کردووەتەوە، ئەمەش نزیکەی شەش مانگ دوای کۆتاییهاتنی شەڕی 12 رۆژەی نێوانیان.

بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرونوتی ئیسرائیلی، نوێنەری سەربازیی ئیسرائیل لە دانیشتنی داخراوی لیژنەی کاروباری دەرەوە و بەرگریی کنێست رایگەیاندووە، ئێستا ئێران لە کاتی پێش شەڕی نێوانیان لەگەڵ ئیسرائیل، خێراتر مووشەکی بالیستی بەرهەمدەهێنێت و ئەمەشی بە “مەترسی” وەسفکرد.

رۆژی 13ـی حوزەیرانی 2025، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی لەناکاوی کردە سەر ئێران و چەند بەرژەوەندی و بەرپرسێکی سەربازیی کردەئامانج، رۆژی دواتر ئێران بە هێرشی مووشەکی وەڵامی دایەوە و شەڕی 12 رۆژەی نێوان ئەو دوو وڵاتە دەستیپێکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بە لێكدانەوە گەردوونییەكان دیاریكرا

پەیمانگایەكی گەردوونی و جیۆفیزیكی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بە لێكدانەوە گەردوونییەكان دیاریدەكات. پەیمانگای نەتەوەیی توێژینەوە گەردوونی و جیۆفیزیكییەكان…
Total
0
Share