سبەینێ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان پشووی دەبێت

ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت، بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی توندی بارانبارینەوە، سبەینێ لە سنووری ئیدارەکە پشووی رەسمی دەبێت.

راگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، سبەینێ شەپۆلێکی توندی بارانبارین روو لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دەکات، بە لەبەرچاوگرتنی پێشبینییەکان و لەپێناو سەلامەتی گیانی هەموو لایەک، ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا، سبەینێ سێشەممە، لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت بە ناوەندەکانی پەروەردەوە، بکرێتە پشوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، پشووەکە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و دەزگا ئەمنییەکان ناگرێتەوە، بەهۆی ئەوەی لە ئەرکدا دەبن.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەردوو وە‌زارە‌تی دارایی عێراق و ھە‌رێم ئامادە‌ییان دە‌ربڕی بۆ جێبە‌جێكردنی یاسای بودجە‌

هەردوو وه‌‌زاره‌‌تی دارایی عێراق و ھه‌‌رێمی كوردستان ئاماده‌ییان بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجەی 2021 ده‌ربڕی و بڕیاریشه‌ شاندی هەرێم…
Total
0
Share