ئەو گەنجەی بە درۆن هێرشكرایە سەر ئۆتۆمبێلەكەی چەند زانیارییەكی نوێی ئاشكراكرد

ئەو شۆفێرەی دوێنێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین لەلایەن فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە ئۆتۆمبێلەكەی كرایە ئامانج لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وردەكارییەكەی ئاشكراكرد.

شۆفێرەكە ڕایگەیاند، ئەو سەرنشینەی لەنێو ئۆتۆمبێلەكەدا لەگەڵیدا بووە ناوی نزار بووە، خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستان بووە و وەستای كاشی بووە، وتیشی، “كاتێك هێرشكراوەتە سەر ئۆتۆمبێلەكەمان هەستمكردووە تانكی بەنزینی ئۆتۆمبێلەكەم تەقیوەتەوە، بەڵام دواتر ئاگاداركراومەتەوە كە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشكراوەتە سەر ئۆتۆمبێلەكەم”.

جێی ئاماژە بۆكردنە دوێنێ دووشەممە لە ڕانیە، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان ئۆتۆمبێلێكی تایبەتی لە جۆری تۆیۆتا لاندكروزەری لەسەر ڕێگای چوارقوڕنە بۆ قوڕەگۆ كە بە شەقامی قایدی ناسراوە كردە ئامانج و لە هێرشەكەدا شۆفێرەكە و سەرنشینەكە برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومەتی هەرێم: ئاستی بەرهەمهێنانی ‌كارەبا لە وزەی پاك بە ڕێژەی 10% بۆ 15% زیادیكردووە

حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەسەر بنەمای ستراتیژی ڕووكردنە وزەی خاوێن و دابینكردنی خزمەتگوزارییە گرنگەكان بۆ هاوڵاتییان توانراوە ئاستی بەرهەمهێنانی…
زیاتر ببینە

بازرگانیی خۆراکی سلێمانی: هەر بریکارێک هەزار و 750 دیناری لە هاوڵاتییان وەرگرتبێت سزادەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی بریکارەکانی خۆراک ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share