شارەزایەکی کەشناسی: هەورێکی چڕی سوپەرسێڵ بەرەو ناوچەکانمان دەکشێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایگەیاند، هەورێكی چڕی سوپەرسێڵ بەرەو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکشێت.

ئاراز جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایکرد، لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بارستەهەورێکی سوپەرسێڵ دروستبووە و جوڵەکردنی لە کاتەکانی داهاتوودا بە ئاڕاستەی ناوچەکانی باکوور و رۆژئاوای گەرمیان و سنووری پارێزگای سلێمانی، هەروەها ناوچەکانی نێوان سلێمانی و کەرکوکە.

دەشڵێت، هەورەکە، هەورەبرووسکەی توند و تەرزە و بارانی بەهێزی لەگەڵدایە، لە ئێستاوە بەگشتی ناجێگیری کەش و هەوا بەهێزتر دەبێت، ئەمەش بەهۆی سەرکەوتنی زیاتری هەوای شێدار لە باکووری دەریای سوورەوە بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان .

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share