بانگەوازێك لە خەڵكی سلێمانی-یەوە

دەستەیەك لە خەڵكی شاری سلێمانی سبەینێ لە شەقامی سالم دژی هێرش و پەلامارەكانی توركیا خۆپیشاندان و گردبوونەوە ئەنجامدەدەن.

راشیانگەیاندووە، ئێمە وەك كۆمەڵێك لە كەسایەتی و خەڵكی سلێمانی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم هێرش و پەلامارە، داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەین بە یەكدەنگ بەرپەرچی ئەم پەلامارە بدەنەوە و رێگە نەدەن دوژمنان لەژێر هەر ناو و پاساوێكدا بێت شكۆی خەڵكی كوردستان بشكێنن.

ئاماژەیان بۆ ئەوەش كردووە، سبەینێ ڕۆژی یەكشەممە 9ی 4ی 2023 هەموومان لە سەهۆڵەكە شەقامی سالمی شاری سلێمانییەوە كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ كۆدەبینەوە و بە یەك دەنگ دژی ئەم دەستدرێژییانە دەوەستینەوە و داوا لە خەڵكی تەواوی كوردستان دەكەین و هەر ئەوەشیان لێ چاوەڕێدەكەین كە پشتیوانی سلێمانی بن و لە كۆبوونەوە و گردبونەوەكەماندا تەنها ڕێگە بە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە نوێنەرایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەفدێكی یەكێتی بەشدارییان لە پرسەی قوربانیانی رووداوە خەمناكەكەی گەرمیان كرد

ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەلار، شێخ ئەحمەد حەمە كەریم ئەندامی مەكتەبی…
Total
0
Share