یەکێتی و پارتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت کۆدەبنەوە

بڕیارە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بڕیارە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا، وەفدی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببنەوە و دەست بە گفتوگۆکانیان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بکەنەوە.

جێی باسە، لە کۆبوونەوەکانى رابردووی نێوانیاندا، هەردوولا رەشنووسێکی دیدگای هاوبەشیان بۆ شێوازی حکومڕانی داڕشتووە و رێککەوتوون لەسەری.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: کارەساتی هەڵەبجە هەرگیز لە هزر و ئەندێشەی گەلەكەمان دەرناچێت

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی لە ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا بڵاویکردەوە، کیمیابارانکردنی هەڵەبجە هەرگیز لە هزر و ئەندێشەی گەلەكەمان و بزووتنەوەی…
Total
0
Share