وەزیری جەنگی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئێمە نامانەوێت رووبەڕووی چین ببینەوە، یان دۆخی تایوان بگۆڕین.
پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا نایەوێت رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ چین رووبدات و هەوڵی گۆڕینی پێگەی تایوانیش نادات.
وتیشی، ئێمە هەوڵنادەین ئەوان کەمبکەینەوە، بەڵام ئەمریکا هەمیشە ئامادەیە بۆ بەرگریکردن لە نیشتمان و “نیوەگۆی زەوی”.