رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی: چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بۆ کۆچبەران کارەساتبارین بووە

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە، چارەکی یەکەمی ئەمساڵ کارەساتبارترین بووە بۆ کۆچبەران لە دەریای سپی ناوەڕاستدا بەراورد بە شەش ساڵی رابردوو.

رێکخراوەکە لە نوێترین راپۆرتیدا بڵاویکردووەتەوە، “سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ کارەساتبارترین کات بووە بۆ کۆچبەران لە دەریای سپی ناوەڕاستدا بەراورد بە شەش ساڵی رابردوو، دواکەوتنی دەوڵەتان لە بەهاناوەچوونی کۆچبەران هۆکاربووە بۆ گەورەبوونی قەبارەی ئەو کارەساتە.

بەپێی ئاماری رێکخراوەکە، لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا 411 کەس لە دەریای سپی ناوەڕاستدا گیانیان لەدەستداوە، لە ساڵی 2014 ەوە هەتا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە زیاتر لە 20 هەزار کەس.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 28 هەزار کەس لە رێگەی دەریای سپی ناوەڕاستەوە گەیشتوونەتە کەناراوەکانی ئەوروپا، کە ئەمەش سێ هێندەی پار ساڵە لەم کاتەدا.

 

بابەتی پێشتر

خۆپیشاندانەکانی پاریس بە بەشداری زیاتر لە 400 هەزار کەس بەردەوامن

بابەتی دواتر

پێشبینییەکانی کەشوهەوای هەینی راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگربەستی کاتی راگەیەندرا

 بەپێی رێکەوتنێک ئەمڕۆ ئاگربەستێک بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر لە بەشی باشووری کەرتی غەززە راگەیەندرا. ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share