سودانی: دەبێت ئەو کەسانە سزابدرێن کە لیستی سزاکانیان بە هەڵە بڵاوکردەوە

محەمەد شیاع سودانی داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی بەپەلە دەکات سەبارەت بە بلۆککردن و سڕکردنی سامانی چەند لایەن و کەسایەتییەک.

نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، فەرماندراوە کە بەپەلە دەستبکرێت بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە، ئەو کەسانە دیاریبکرێن و سزابدرێن کە کەمتەرخەمیان نواندووە لە بڕیاردان لەبارەی سڕکردن و بلۆککردنی سامانی حـ.ـزبوڵڵا و حوسـ.ـییەکانی یەمەن، چونکە ئەوەی لە نووسراوەدا هاتووە بەهیچ جۆرێک رەنگدانەوەی هەڵوێستی عێراق نییە، حکومەت تەنیا ناوی ئەو کەس و لایەنەی خستووەتە لیستی سزاکانەوە، کە پەیوەندییان بە داعـ.ـش و قاعیـ.ـدەوە هەیە.

ئەمەش پاش ئەوەدێت، ئەمڕۆ حکومەتی عێراق لە بڕیاری سڕکردن و بلۆککردنی سامانی حـ.ـزبوڵڵا و حوسـ.ـییەکان پەشیمان بووەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە، نووسراوەکە کۆتا پێداچوونەوە و وردبینی بۆ نەکرابووە و دووبارە بڵاودەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیکور: لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ هەرێم و بەغداد بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت رێکنەکەوتین

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەیاندا لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم بۆ پرسی…
Total
0
Share