دەسپاکیی عێراق: بڕی 333 ملیار دینار بۆ چەند پڕۆژەیەک خەرجکراوە و هیچیش دیار نییە

بەشی لێکۆڵینەوە لە دەستەی دەسپاکیی عێراق رایگەیاند، “مۆڵەتی وەبەرهێنان بە بڕی سەدان ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژە لە زیقار دراوە، کەچی چەندین پڕۆژە هەر بوونیان نییە”.

لە بەیاننامەیەکدا بەشی لێکۆڵینەوە لە دەستەی دەسپاکیی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی زیقار پێشێلکاری لە 19 مۆڵەتی وەبەرهێنان دۆزیوەتەوە کە تێچووەکەی 333 ملیار و 117 ملیۆن و 74 هەزار دینارە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەو مۆڵەتانەی کە دراوە، تایبەتە بە دامەزراندنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون و بازرگانی و پەروەردەیی لەگەڵ کارگەی بەرهەمهێنانی کەلوپەلی سیستەمی سۆلار، بۆری پلاستیکی، دەرمان و پێداویستی پزیشکی، هەروەها پێشانگای ئۆتۆمبێل، بازرگانی، کەرەستەی ناوماڵ و چەندین پڕۆژەی دیکە.

دەشڵێت، “ڕاپۆرتەکانی بەشی وردبینی و پسپۆڕی تەکنیکی پشتڕاستیان کردەوە کە هیچ دەرخستەیەکی ئابوری ڕاستەقینە بۆ زۆربەی ئەو پڕۆژانە بەگوێرەی پێویستی بازاڕ نییە، هاوکات هیچ هەلێکی کاریشیان نەڕەخساندووە و پڕۆژەکانیشیان بە نیوەی و هەندێکیان بە خراپترین شێوە تەواو کردووە”.

ئەو بەشەی دەسپاکیی عێراق جەخت لەوەش دەکاتەوە، “مۆڵەتی وەبەرهێنان دراوە بە دامەزراندنی کارگەیەکی دەرمانسازی و پێداویستی پزیشکی، پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل لەگەڵ کارگەیەکی بەرهەمهێنانی کەلوپەلی سیستەمی سۆلار بە بڕی 91 ملیار و 90 ملیۆن و 576 هەزار و 853 دینار بەڵام هیچیان جێبەجێنەکراون و دیار نین”.

بابەتی پێشتر

سبەی نەوتی سپی لەم شوێنانە دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

عەبدولواحید محەمەد: بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن مووچەی مانگی 8 لە داهاتی ناوخۆ بدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share