دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ناتوانێت خۆی بۆ خولی سێیەمی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی کاندیدبکاتەوە، پێشبینیکرد چەند کەسێکی دیکە لەناو ئیدارەی وڵاتەکەی خۆیان کاندید بکەن.
دۆناڵد ترەمپ لە میانەی کۆبوونەوەی ئیدارەکەی لە کۆشکی سپی رایگەیاند، من خۆم بۆ سەرۆکایەتیی وڵاتەکەم کاندید ناکەمەوە، بەڵام پێدەچێت دووان لەو کەسانەی لەسەر ئەم مێزە دانیشتوون خۆیان کاندید بکەنەوە.
ئەو مێزەی ترەمپ لەسەر دانیشتبوو، هەریەکە لە جەی دی ڤانس وەزیری دەرەوە و مارکۆ رۆبیۆ وەزیری جەنگ و وەزیری گەنجینە و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی وڵاتەکەی لەسەربوو.
بەپێی پێشبینییەکان مارک رۆبیۆ و جەی دی ڤانس زۆرترین ئەگەریان هەیە خۆیان کاندید بکەن.