ئیتاڵییەك لەجیاتی دەرمانی گەدە كۆكاین بە كچە پێنج ساڵانەكەی دەدات

پۆلیسی ئیتاڵی

دادگای ئیتاڵی لێكۆڵینەوەی لەگەڵ هاوڵاتییەكی وڵاتەكەدا دەستپێكرد دوای ئەوەی ماددەی هۆشبەری كۆكاین-ی بە كچە پێنج ساڵانەكەی داوە لەڕێی توانەوەی لە كوپێك ئاودا، لەجیاتی دەرمانی تایبەت بە گەدە و دەرمانی دەردانی میز، وەك ئەوەی میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردووەتەوە.

ئاژانسی ئەنسای ئیتاڵی بڵاویكردەوە، كچەكە كە لەكاتی بۆنەكانی كریسمسدا لە ماڵەكەیاندا لە شاری ڕافینا (باكووری ڕۆژهەڵات) ژەهراوی بووە، بەشێوەی بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە و لەوێ لە مەترسی ڕزگاركراوە.

دوای هەستكردن بە دژواریی دۆخی، باوكی فریاكەوتنی خێرای لە دۆخی منداڵەكەی ئاگاداركردووەتەوە.

لای خۆیەوە نوسینگەی داواكاری گشتی لە ڕافینا لێكۆڵینەوەی دەستپێكردووە و لەكاتی پشكنینی ماڵەكەدا لێكۆڵەران پاشماوەی كۆكاین-یان دۆزیوەتەوە.

س: مۆنت كارلۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر هێرشمان نەکردایە ئێستا ئـ.ـێران خاوەنی چـ.ـەکی ئـ.ـەتـ.ـۆم بوو

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئێمە لە ئێران کارێکی باش دەکەین، پاشەکشەش ناکەین، ئەوان ناتوانن…
Total
0
Share