سێ کەس بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە دوو چالاکیی جیادا و بەتۆمەتی دزیکردن، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵی سەر بە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەک لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ سکاڵایان تۆمارکرد کە ژمارەیەک سەرئاژەڵیان لێ دزراوە، بڕیاری دادوەر بۆ دۆسیەکە وەرگیرا و هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد. سەرەنجام توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە، بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە چالاکییەکی دیکەدا و پاش تۆمارکردنی سکاڵای هاوڵاتییەک کە بڕی 14 هەزار دۆلاری لێ دزرابوو، بە بڕیاری دادوەر، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد؛ پاش گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە، تۆمەتبار دەستگیربکرێت.

پۆلیسی سلێمانی باس لەوەشدەکات، تۆمەتباران (م، ج، ا لەدایکبووی 2000 / م، ع، ع لەدایکبووی 2000/ ه، ب، ح لەدایکبووی 2004) دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادان، راگیراون و لێکۆڵینەوە لە هەردوو دۆسیەکە، بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەوقافی سلێمانی روونکردنەوەیەک سەبارەت بە رووداوەکەی ئەمڕۆی مزگەوتی بەختەوەری بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لیژنەیەکیان بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی ئەمڕۆی مزگەوتی بەختەوەری پێکهێنا. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف و…
Total
0
Share