کارەبای سلێمانی: بە بڕی 127 ملیۆن دینار پرۆژەیەکی کارەبا لەناو شاردا جێبەجێدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌بای بەڕێوەبەرایەتییەکە، به ‌بڕی زیاتر له‌ (127) ملیۆن دینار، پرۆژەیەكی گرنگی كارەبا لە ناو شاردا جێبەجێدەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوی کارەبای سلێمانی، پرۆژەکە كه‌ لەم بڕگانه‌ پێكدێت لەمانەی خوارەوە:

– چاكسازیی محاویلەی 14 فیده‌ری چاكسازیی هێڵی په‌ستان به‌رز.

– دانانی محا‌ویله‌ بۆ گه‌ڕه‌كی عه‌لی كه‌مال.

– دانانی محا‌ویله‌ی 400 كه‌ی ڤی ئه‌ی بۆ محا‌ویله‌ی 6 فیده‌ری 265 گه‌ڕه‌كی موكریان.

– گواستنه‌وه‌ی چه‌ند محا‌ویله‌یه‌ك له‌سه‌ر فیده‌ری 406 بۆ فیده‌ری 306.

– دانانی یه‌ك محاویله‌ی 400 كه‌ی ڤی ئه‌ی بۆ مساعدی ژماره‌ 2 له‌ فیده‌ری 48ـی مساعد لە گه‌ڕه‌كی گۆیژە.

کارەبای سلێمانی دەڵێت، بودجه‌ی پرۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ 127 ملیۆن و 318 هەزار دینار و دەکەوێتە سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی/رۆژهه‌ڵات.

دەشڵێت، پرۆژەکە له‌لایه‌ن كۆمپانیای (تۆكمە) جێبه‌جێدەكرێت و بڕیارە لە ماوەی 90 رۆژدا تەواوبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد تاكه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت؟

ئه‌ندامێكى خوولی پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت ناردنى 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد تاوه‌كو بودجه‌ى داهاتوو به‌رده‌وامبێت. جه‌مال…
Total
0
Share