بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمیی ئاراستەی بنەماڵەی فایەق حسێن دەکات.
دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی:
بەڕێز د. رێواز فایەق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان، (فایەق حسێن)م پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمەتان پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم و هاوبەشی ماتەمتانم.
لە خوای گەورە داواکارم رۆحی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شادبکات، ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.