هەنگاوێکى نوێ بۆ تاپۆکردنى خانووە زیادەڕەوەکان دەنرێت

لیژنەیەکى نوێ لە شارەوانى سلێمانى دەستبەکاربوو و فەرمانگەکە دەڵێت، کارى تاپۆکردنى خانووە زیادەڕەوەکان ئاسان دەکات.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانى رایگەیاند، بە فەرمانی پارێزگاری سلێمانی و لەسەر پێشنیاری لیژنەی ناوەندی، لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ لەناوبردنی ژمارەی هەوایی لە شاری سلێمانیدا و گۆڕینیان بۆ ژمارەی جیاکراوەی تاپۆ، کە لەسەر چەندەها ئاست سوودی گەورە بە شاری سلێمانی دەگەیەنێت.

ئەوەشى خستەڕوو، ئەو هەنگاوە پرۆسەی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕەوەکان و پرۆسەی تاپۆکردنی حەرەمی گوندەکان و، پرۆسەی رێگەپێدانی ناو حەرەمی گوندەکان خێراتر دەکات.

بەپێى راگەیەندراوەکە ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک لەنێوان لەیلا عومەر عەلى، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی ناوەندی و لیژنەکە ئەنجامدرا بە بەمەبەستی دەستبەکاربوونی لیژنەى ناوبراو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی کارەبای سلێمانی: ئەگەر مەترسی نەمێنێت دوای 24 کاتژمێری دیکە پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەگەر مەترسی لەسەر کێڵگەی کۆرمۆر نەمێنێت، پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە. سیروان محەمەد، وتەبێژی…
Total
0
Share