هەرێم کەمال ئاغا: نابێت داهاتی نانەوتی بکرێتە بیانوو بۆ نەناردنی مووچەی هاوڵاتییانی هەرێم

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “نابێت داهاتی نانەوتی بکرێتە بیانوو بۆ نەناردنی مووچەی هاوڵاتییانی هەرێم”.

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، گرنگه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌رووی سیستمی مووچه‌وە خۆی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق بگونجێنێت، ناشبێت داهاتی نانەوتی بکرێتە بیانوو بۆ نەناردنی مووچەی هاوڵاتییانی هەرێم.

وتیشی، “لە چەند ساڵی رابردوودا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی چەندین گرێکوێرەی سیاسیی کردووەتەوە تا هاوڵاتییان نەبنە قوربانی برسیکردن و بێ مووچەیی”.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیاربوو ئەمڕۆ تیمێكی حکومەتی هەرێم تایبەت بە پرسی مووچە سەردانی بەغداد بکەن، بەڵام بەهۆی تەواونەکردنی چەند رێکارێکی یاساییەوە سەردانەکە ئەنجام نەدرا، هەربۆیە لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانەکە ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەتوندی ئیدانەی هەر بێڕێزی و دەستبردنێك بۆ سەروەری و سەربەخۆیی دامەزراوەی باڵای دادوەریی عێراق و سەرۆكەكەی دەكەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق.…
زیاتر ببینە

بودجەی عێراق؛ لەنێوان چەقبەستوویی سیاسی، هەڕەشەی کورتهێنان و سیناریۆکانی داڕمانی بەهای دینار

لەکاتێکدا شەقامی عێراقی چاوەڕێی سەقامگیرییە، لە ژوورە داخراوەکانی بڕیاردان لە بەغداد باس لە قەیرانێکی دارایی بێوێنە دەکرێت، بودجەی…
Total
0
Share