مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە 3و4ی کانوونی یەکەمی 2025، مووچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.

دەشڵێت، هەر لەو دوو رۆژەدا مووچەی مانگی ئەیلول و مووچەی مانگی ئازاری ساڵی 2025ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەکرێت کە لەدوای 1ی تەمموزی 2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر بکوژی هاوڵاتییەکەی هەولێرمان دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ” لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا بكوژی هاوڵاتییەكەی هەولێرمان دەستگیركرد”. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی…
Total
0
Share