کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) رەتیدەکاتەوە، هیچ ئاگادارکردنەوە و هەڕەشەیەکی رەسمیی سەبارەت بە سەپاندنی سزا لەلایەن ئەمریکاوە پێگەیشتبێت.
عەلی نزار، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە رایگەیاند، “هیچ هەڕەشەیەکمان پێنەگەیشتووە سەبارەت بە بوونی سزای ئەمریکا، ئێمە پشت بە بەڵگەنامە رەسمییەکان و پەیوەندییەکان دەبەستین، پشت بەو لێدوانانە نابەستین کە لێرە و لەوێ دەدرێن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق بووەتە هەناردەکارێکی سەرەکیی بەرهەمە نەوتییەکان لە سەرانسەری جیهاندا.