عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەکات

دەستەی خانەنشینی عێراق بڵاویکردەوە، رێککارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج تەواوکراون.

حسام عەبدولستار بریکاری سەرۆکی دەستەی خانەنشینی عێراق رایگەیاند، رێککارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی خانەنشینان و چاودێریی کۆمەڵایەتی تەواوکراون و رەوانەی بانکەکان کراوە بە مەبەستی دەستکردن رێکارەکانی دابەشکردنی مووچە.

لە عێراق مانگانە دابەشکردنی مووچە لە 1 ی مانگەوە بە دەستەی خانەنشینی دەستپێدەکات، بۆ مانگی پێنج بەهۆی ئەوەی پشووی رەسمییە، بەشێک لە میدیاکانی عێراق ئاشکرایانکردووە، لە ئەمشەوەوە پارە دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی خانەنشینان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پیشەسازیی عێراق: جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گەرەنتی کراوە

وەزیری پیشەسازیی عێراق رایگەیاند، جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گەرەنتی کراوە. خالید بەتال، وەزیری پیشەسازیی عێراق رایگەیاند، “بڕیارەکەی…
Total
0
Share