وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دەرگای دانوستانمان لەگەڵ ئەمریکا دانەخستووە.
عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دەرگای دانوستان لەگەڵ ئەمریكا دانەخراوە، بەڵام ئاستەنگی سەرەكیی بەردەم دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان چاوچنۆكیی ئەمریكایە و هەوڵدەدات مەرجەكانی خۆی بسەپێنێت كە واقیعی نین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران هیچ كات مێزی گفتوگۆی بەجێنەهێشتووە، ئەگەر ئەمریكا بۆ رێككەوتنێكی هاوسەنگ كە لە بەرژەوەندیی هەردوولا بێت ئامادەیە ئەوا ئێرانیش ئامادەدەبێت.