چیرۆكی ئەو گەنجەی لە پەتی سێدارە ڕزگاركرا

گەنجێکی مەغریبی کە لە ئۆکرانیا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو، بە نێوەندگیری سعودیە بڕیارەکەی هەڵوەشایەوە و دەگەڕێندرێتەوە وڵاتەکەی خۆی.

ئیبراهیم سەعدون، گەنجێکی تەمەن 21 ساڵی مەغریبیە، ماوەی چەند ساڵێکە بەمەبەستی خوێندن لە بەشی تەکنەلۆجیای زانستی گەردوونناسی ڕوویکردووەتە ئۆکرانیا، لەساڵی 2020 بووەتە خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتە.

تاهیر سەعدون، باوکی ئیبراهیم، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “لەدوای هەڵگیرسانی جەنگ لەو وڵاتە، کوڕەکەم بەناچاری کاری وەرگێڕانی بۆ سوپای ئۆکرانیا دەکرد، بەڵام بەشداری لە کوشتنی هیچ سەربازێکی ڕوسیادا نەکردووە”.

ئەو گەنجە مەغریبییە، لەدوای ئەوەی لەلایەن چەکدارەکانی نزیک لە ڕوسیاوە دەستگیردەکرێت، لەگەڵ ژمارەیەک دیلی دیکەدا لەلایەن دادگای هەرێمی دۆنێتسکەوە بە تۆمەتی بەکرێگیرانی بۆ سوپای ئۆکرانیا لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو.

ڕۆژی چوارشەممە، بەنێوەندگیری سعوودییە، ئیبراهیم سەعدون لەگەڵ نۆ دیلی دیکەدا کە خەڵكی وڵاتەکانی (ئەمریکا، بەریتانیا، سوید، کرواتیا و مەغریب)، بوون ئازادکران و گەڕێندرانەوە سعودیە، بڕیارە لەو وڵاتەشەوە ڕەوانەی وڵاتەکانی خۆیان بکرێنەوە.

بابەتی پێشتر

كۆچی گەورەكان لە بەرشلۆنە دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

خۆراکی دایکی دووگیان دەبێتە هۆی پێکەنین و تووڕەبوونی کۆرپەلە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share