وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بەشداری لە تیروپشکی یارییەکانی کۆتایی مۆندیالی 2026 دەکات.
کارۆلین لێڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپیی ئەمریکا، رایگەیاند، “دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بەشداری لە تیروپشکی یارییەکانی کۆتایی مۆندیالی 2026 دەکات کە لە سەنتەری کینێدی لە واشنتن، رۆژی هەینیی داهاتوو بەڕێوەدەچێت”.
زۆربەی یارییەکان بە یاریی کۆتاییشەوە لەسەر خاکی ئەمەریکا لە مۆندیالی 2026 بەڕێوەدەچن.