چین: پیلۆسی سەردانی تایوان بكات ئەمریكا باجەكەی دەدات

چین هەڵوێستی خۆی لەبارەی ڕەتكردنەوەی ئەگەری سەردانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بۆ تایوان دووپاتكردەوە و دەڵێت، سەرجەم ڕێوشوێنە پێویستەكان بۆ پارێزگاری لە بەرژەوەندییەكانی دەگرێتەبەر.

نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا سەردانێكی بۆ وڵاتانی ئاسیا دەستپێكردووە و دەوترێت یەكێك لە سەردانەكانی بۆ تایوان دەبێت، لەكاتێكدا چین هەر جۆرە سەردانێكی لەو جۆرە ڕەتدەكاتەوە.

هوا چۆن یینگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ئەمڕۆ ڕایگەیاند، لایەنی ئەمریكی بەرپرسیارێتی و باجی دەستوەردان لە بەرژەوەندییە ئەمنی و سەروەرییەكانی چین دەدات.

وتیشی، “هەڵوێستی چین بەرامبەر سەردانەكەی پیلۆسی ڕوونە، سەرجەم ڕێوشوێنە پێویستەكان دەگرینەبەر بۆ پارێزگاری لە بەرژەوەندییەكانمان”.

پێشتر ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەكەوە ڕایگەیاند، چەند فڕۆكەیەكی جەنگیی چینی لە نزیك گەرووی تایوان فڕیون، لەكاتێكدا هەندێكی دیكە ئاشكرایانكردووە كە پێشبینی دەكرێت بیلۆسی لە كاتێكی درەنگی ئەمڕۆدا بگاتە تایوان.

چین كە تایوان بە بەشێك لە خاكەكەی ناودەبات، پێشتر چەندین جار هۆشداریداوە لەبارەی سەردانكردنی پیلۆسی بۆ تایوان.

بابەتی پێشتر

زەوی خاوتر دەخوولێتەوە

بابەتی دواتر

دەستەی دەسپاكیی هەرێم:‏ داتاكانی ئێمە قەبارەی ڕاستەقینەی گەندەڵی نین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share