وادەی دەستپێکردنی پڕۆژەی جووتسایدی سەیدسادق-پێنجوێن رادەگەیەندرێت

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان، وادەی دەستپێکردنی رێکارەکانی پڕۆژەی جووتسایدی سەیدسادق-پێنجوێنی راگەیاند.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، بەشی زۆری رێکارەکان بۆ دەستپیکردنی پڕۆژەی جووتسایدی سەیدسادق-پێنجوێن تەواوکراون، لە ئایندەیەکی نزیکدا رەزامەندی بۆ دەدرێت و ساڵی داهاتوو دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکرێت.

وتیشی، پڕۆژەکە بۆ سنووری پێنجوێن و سەیدسادق، زۆر گرنگ و ستراتیجییە.

سەبارەت بە چاککردنی پڕۆژەی رێگەی سازان لە هەڵەبجە، ئاماژەی بەوەکرد، رێکارەکانی چاککردنی رێگەکە تەواوبووە و بڕیارە ساڵی داهاتوو دەست بە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیەش بکرێت.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق لەبارەی مووچەوە راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارە حکومەتی عێراق، راگەیەندراوێک سەبارەت بە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڵاوبکاتەوە.…
Total
0
Share