سەركردەیەكی هەدەپە: ئەوەی لە زیندانی پارتی بینیم لە زیندانی تورکیا نەمبینیوە

موسا خالید

سیاسییەكی باكووری كوردستان كە ماوەیەك سەركردەی هەدەپە بووە باس لەو ماوەیە دەكات كە لە زیندانی ئاسایشی گشتیی لە هەولێر بەسەریبردووە و دەڵێت، ئەوەی لەوێ بینیویەتی لە زیندانی توركیا نەیبینیوە، پێشمەرگەیەک کە دژ بە داعش شەڕی کردووە و کەمئەندام بووە، لەگەڵ داعش لە ژوورێکدان.

موسا خالید، خەڵکی باکووری کوردستان و سیاسەتمەداری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) كە نزیكەی حەوت ساڵە لە هەرێمی كوردستان دەژی ڕایگەیاند، “لە باشووری کوردستان زۆر تووشی ناڕەحەتی نەبووم بە تایبەت لە شاری سلێمانی، هاوژین و مندڵەکانم لە باکووری کوردستانەوە دەهاتن، منیش بۆ پێشوازی ئەوان ڕووم لە شاری هەولێر کرد، بۆ ئەوەی بیانهێنمەوە بۆ سلێمانی”.

وەك خۆی دەڵێت، بەڵام بێ ئەوەی هیچ سكاڵایەك لە دژی هەبێت و بەبێ بڕیاری دادگا، لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیردەكرێت و بۆ ماوەی 28 ڕۆژ، لە زیندانی ئاسایش دەستبەسەردەبێت و تەنها هۆكار ئەوەبووە كە زانیویانە سیاسییە.

موسا خالید، كە بۆ ماوەیەک سەرۆکایەتی هەدەپەی کردووە لە شاری جۆلەمێرگ و بەهۆیەوە دەیان جار لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە زیندانیكراوە، بۆ دەربازبوون لەو دۆخە بەر لە حەوت ساڵ بڕیاردەدات ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكات.

موسا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ (ڕۆژنیوز) باس لە خراپی هەڵسوكەوتی ئاسایش دەكات لەگەڵیدا و دەڵێت، “وەک دوژمن مامەڵەیان لەگەڵ دەکردم، نیگەرانی من ئەوەیە، بە ناوی خەڵکی باشوورەوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکردم، چەندین ساڵ و چەندین جار زیندانی تورکیام بینیوە، بەڵام ئەوەی لە زیندانی پارتی بینیم لە زیندانی تورک نەمبینیوە”.

“دەمەوێت خەڵکی باشووری کوردستان ئاگاداربکەمەوە، لە زیندانەکانی پارتی چی لە ڕۆڵەکانیان دەکەن، چۆن ئەشکەنجەیان دەدەن، ئەوەی لە زیندانەکانی پارتی ڕوودەدات لە جیهاندا نموونەی نیە، شوێنی خواردن و خەوتنیان نیە، لەسەر عەرز دەخەون و دەخۆن و دەخۆنەوە، وەکو باسیان دەکرد چەندین کەس گیانیان لەدەستداوە، چەندینی دیکە نەخۆشبوون، لەوێ هیچ مەرجێکی ژیانکردنی مرۆڤی تیادانییە” موسا خالید وای وت.

دەشڵێت، لە ماوەی ئەو 28 ڕۆژەدا هەشت کیلۆ لە کێشی کەمیکردووە، بەهۆی خراپی باردۆخی زیندانەوە، لەو ڕۆژەوە هەتا ئێستا، تەندروستی خراپە و بەهۆی پیسی زیندانەوە جەستەی توشی هەوکردن بووە.

هەروەك هەندێك لە نهێنییەكانی زیندانی ئاسایشی پارتی ئاشكرادەكات و باس لەوەدەكات، هەموو زیندانی و کەیسەکان تێکەڵکراون، پێشمەرگەیەک کە دژ بە داعش شەڕی کردووە و کەمئەندام بووە، لەگەڵ داعش لە یەک ژووردا پێکەوەن، هەیە باوکی لە شەڕی دژ بە داعش شەهیدبووە، ئێستا ناچارە لەگەڵ بکوژی باوکی لە زیندان ژیان بەسەرببات.

دیمەنێك بەلای موساوە مایەی پێکەنین بووە ئەوەبووە، كە کەسێکی بە ڕەگەز ئێرانی لەوێ زیندانی بووە، لەسەر بەکارهێنانی چارەسەرێکی پزیشکی دەستگیرکراوە، بە بیانووی ئەوەی هەڵگری دەرمانی قەدەغەکراوە، بۆ ئەوەی نەمرێت مانگانە لە ئێرانەوە هەمان دەرمانی بۆ دەهێنن و لە زینداندا پێیدەدەن.

نایشارێتەوە، كە خەڵکی باکوور و ڕۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی پارتی، لە مەترسی و هەڕەشەی ڕادەستکردنەوەدان بە تورکیا و وتی، هەدەپە لە تورکیا پارتێکی فەرمیە، خاوەنی شارەوانی و ئەندام پەرلەمانە، کەچی لە هەولێر کەس ناتوانێت، بڵێت من ئەندامی هەدەپەم، دەستبەجێ دەستگیردەکرێت.

ڕوونیشیدەكاتەوە، هەر کەسێک دەستگیردەکرێت، بۆ ماوەی 15 ڕۆژ کەرەنتینە دەکرێت، دواتریش هیچ کەس مافی بەکارهێنانی مۆبایلی نیە بۆ ئەوەی کەسوکاری ئاگاداربکاتەوە، کەس مافی ئەوەی نیە پارێزەری هەبێت.

بابەتی پێشتر

مارین لۆپێن بە دزینی سامانی گشتیی ئەوروپا تۆمەتباردەکرێت

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. مامۆستایەک توندوتیژیی بەرامبەر خوێندکارێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێك لە شارەزوور كوژرا

گەنجێك لە شارەزوور بەهۆی لە دەست دەرچوونی فیشەك خۆی و دایكی برینداركرد و، بەهۆی كاریگەریی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا. سەرچاوەیەكی…
زیاتر ببینە

ڕاگەیەندراوێك لە ئاسایشی سلێمانی- یەوە

ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمشەو زانیاریی لەبارەی دەستگیركردنی دوو مەفرەزەی تیرۆریستانی داعش لە سلێمانی بڵاودەكاتەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی…
Total
0
Share