وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 کاتژمێردا، دۆخی کارەبا بەتەواوی ئاساییدەبێتەوە.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 02:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دەست بە گواستنەوەی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کرا و وێستگەکانی کارەبا بەگەڕدەخرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا دۆخی کارەبا روو لە باشبوونە و لە ماوەی 24 کاتژمێردا، دۆخەکە بە تەواوەتی ئاساییدەبێتەوە.