کەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت؟

ئەمڕۆ شەممە، پارەی مووچەی مانگی نۆ نێردرا و تۆڕی میدیایی ئێستا، رۆژی دەستکردن بە دابەشکردنی مووچە ئاشکرادەکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ، تاوەکو کۆتاییهاتنی دەوامی رەسمی، خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆران بڵاودەکرێتەوە.

وتیشی، بڕیارە لە سبەی یەکشەممەوە، دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت و لە ماوەی سێ رۆژدا، سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکان مووچە وەردەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share