پۆلیسی سلێمانی: چوار تۆمەتباری دەستگیرکرد کە چەندین تاوانیان ئەنجامداوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، چوار تۆمەتبار دەستگیرکراون کە چەندین تاوانی دزیان لە شارەزوور و سلێمانی ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، هێزەکانی پۆلیسی شارەزوور چوار تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە چەندین تاوانی دزیکردنیان لە قەزای شارەزوور و ناو شاری سلێمانی ئەنجامدابووە.

ئەو تۆمەتبارانە ناسنامەکانیان لەلایەن پۆلیسەوە ئاشکراکراوە، (أ ، س ، م )، (م ، س ، م)، (س، ع ، م) و (ر ، ت ، س) بوون.

بەپێی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارەکان دانیانناوە با تاوانەکانیاندا و بەپێی ماددەی 443ی یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی پارتی: دەرئەنجامی سەردانەکەی سەرۆکی حکومەت لە ماوەیەکی نزیکدا دەردەکەوێت

سەباح سوبحی ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكرات لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، “سەردانەكەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەبێ کۆشش و عارەقی ناوچەوانی کرێکاران هیچ وڵاتێک بەرەو پێشەوە هەنگاو نانێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پەیامێکی بڵاوکردەوە. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی…
Total
0
Share