حەج و عومرەی هەرێم: زیاتر لە هەزار حاجی مامەڵەی حەجیان ئەنجامنەداوە

وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم رایدەگەیەنێت، زیاتر لە هەزار کەس کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2026 دەرچووە نەچوون بەدەم مامەڵەکانیانەوە.

کاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تائێستا سێ هەزار و 625 کەس لەوانەی ناویان بۆ فەریزەی حەجی ساڵی 2026 دەرچووە، پارەیان داوە و مامەڵەیان تەواو کردووە و نزیکەی هەزار و 265 حاجیش ماون کە دەستیان بە مامەڵەکانیان نەکردووە.

داوایشیکرد، ئەوانەی مامەڵەیان نەکردووە لە سبەینێ رۆژی شەممەوە سەردانی نوسینگەکانی حەج و عومرە و بانکەکان بکەن تا تووشی قەرەباڵغی نەبن و مامەڵەکانیان دوا نەکەوێت و سوود لەو کاتە وەربگرن کە بانکەکان هێشتا دەستیان بە دابەشکردنی مووچە نەکردووە، چونکە لە ئەگەری دابەشکردنی مووچە لە سەرەتای ئەم هەفتەیە قەرەباڵغییەکی زۆر لە بانکەکان دروست دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share