داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 21 ملیار دینارە

داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 22ـی 11ـی 2025 تا 28ـی 11ـی 2025، بڕی 21 ملیار و 764 ملیۆن و 367 هەزار و 115 دینار بووە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەک هەفتەی راگەیاند، بەشێوەیەک بڕی 21 ملیار و 764 ملیۆن و 367 هەزار و 115 دینار بووە. هەروەها  94%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 6%ـیشی بەشێوەی چەكە.

رۆژی 15ـی 12ـی 2022، دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بە خاوەنی پڕۆژەی شەفافیەت لە داهات و خەرجی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share