ئایا نرخی بەنزین زیاتر دادەبەزێت؟

ئەمڕۆ نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانییش زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات.

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای هێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆر، پێشبینیی ئەوە دەکرا نرخی بەنزین بەرزببێتەوە، بەڵام ئەمڕۆ پێچەوانەکەی روویدا و نرخەکەی دابەزی.

وتیشی، ئێمە بەپێی بارودۆخەکە مامەڵەدەکەین و ناتوانین پێشبینیی بەرزبوونەوە یان دابەزینی زیاتری نرخی بەنزین بکەین، بەڵام لەئێستادا بازاڕی فرۆشتنمان دابەزیوە، بۆیە پێویست ناکات هاوڵاتییان لە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین نیگەران بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری هەولێر: هەرکەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێڕێزی بە کارمەندانمان بکات سزای توند دەدرێت

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو ژنە شۆفێرە بڵاوکردەوە کە هێرشیکردە سەر کارمەندێکی هاتوچۆی هەولێر و ڕایگەیاند،…
زیاتر ببینە

ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆن: هەر لایەنێک بانگەشەی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردن بکات سزادەدرێت

بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند، هەر لایەنێک بانگەشەی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردن بکات سزادەدرێت ئامانج عەزیز، بەرپرسی…
Total
0
Share