کەی دۆخی کارەبا ئاساییدەبێتەوە؟

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا لەبارەی ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبا، زانیاری دەخاتەڕوو.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، هەتاوەکو ئەو کاتەی هەناردەی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستپێدەکاتەوە دۆخی کارەبا بەمجۆرەی ئێستا دەبێت.

وتیشی، “لەو کاتەش کە هەناردەی غاز دەستپێدەکاتەوە ئێمە لە کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان پێویستمان بە زیاتر لە 24 کاتژمێرە بۆ ئەوەی دۆخی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاساییبکەینەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق دوو ملیار دینارى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى لافاو له‌ هه‌رێمى كوردستان ته‌رخانكرد

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڕی دوو ملیار دینارى له‌ بودجه‌ى فریاگوزاریی بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ى لافاو له‌ هه‌رێمى كوردستان ته‌رخانكرد. ئەرکان…
Total
0
Share