فڕۆکەخانەی سلێمانی گەشتیاران ئاگاداردەکاتەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، بەشێک لە ماڵپەڕی دامەزراوەکان لەکارکەوتوون.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی دروستبوونی گرفتێکی تەکنیکی، ئەمڕۆ بەشێک لە ماڵپەڕی دامەزراوەکان لەکارکەوتوون و لایەنی پەیوەندیدار لە هەوڵی چارەسەری بەپەلەی گرفتەکەدان.

راشیگەیاند، هاوڵاتییان و گەشتیاران ئاگاداردەکەینەوە، بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری زانیاریی فڕۆکەخانەوە بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێكدا 928 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایكبوون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگێكدا 928 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایكبوون. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی…
Total
0
Share