راگەیەندراوێك لە ئاسایشی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستبەسەرداگرتنی 10 هەزار دەنكە حەبی هۆشبەر لە جۆری ترامادۆڵ رادەگەیەنێت.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێردا هاتووە، دوای ئەنجامدانی چاودێری و بەدواداچوون لە لایەن هێزەكانمانەوە و بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار دەستگیركرا، لەكاتی دەستگیر كردنیدا دەستمان گرت بەسەر 10 هەزار دەنكە حەبی هۆشبەر لە جۆری (ترامادۆڵ) ،كە بەنیازبوو بازرگانی پێوەبكات لە ناو شاری هەولێر.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەم جۆرە حەبە لە جۆری هۆشبەرە و بەبێ ڕێنمایی و چاودێریی پزیشكی و پسووڵەی پزیشكی رێگاپێدراو نییە هیچ كەسێك بەكاریبهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگای هەولێر: ئەگەر کاسبکارانی بازاڕی سپی قیستەکانیان نەدەن رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر

پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەگەر کاسبکارانی دوكانه‌كانی بازاڕی سپی پارەی قیستەکانی چوارەم و پێنجەم نەدەن رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.…
Total
0
Share