داوا دەکرێت ژنێک بکرێتە ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە وڵاتانی ئەندامیان دەکەن کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی ئەمینداری گشتیی رێکخراوەکە پێشکەشبکەن و دەشڵێن، با کاندیدەکە ژن بێت”.

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە 15 ئەندامی هەیە و کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کە خاوەنی 193 ئەندامە، نامەیەکی هاوبەشیان ئاڕاستەی وڵاتانی ئەندام کرد کە تێیدا هاتووە، “نیگەرانی خۆمان لەوە دەردەبڕین کە تا ئێستا هیچ ژنێک وەک سکرتێری گشتی کاری نەکردووە، باوەڕمان بە پێویستی دەستەبەرکردنی دەرفەتی یەکسان بۆ ژنان و پیاوان هەیە لە دەستڕاگەیشتن بە پۆستە باڵاکانی بڕیاردان، هەر بۆیە داوا لە وڵاتانی ئەندام دەکەین کە رەچاوی ئەم خاڵە بکەن لە کاندیدی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان هاوکات سەرنج بخەنە گرنگی هەمەجۆریی ناوچەییش لەو پرسەدا.”

لەدوای پێشکەشکردنی کاندیدەکان لەلایەن وڵاتانی ئەندامەوە، ئەنجومەنی ئاسایش بە رەزامەندی ئەندامە هەمیشەییەکانی کاندیدێک پەسەنددەکات.

بڕیارە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2027 ئەمینداری گشتیی نوێی نەتەوەیەکگرتووەکان دەستبەکارببێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نیویۆرک تایمز: ئەمریکا نەخشەڕێگەیەکی 15 خاڵیی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ ڕادەستی ئێران کردووە

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشکرایکرد، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ نەخشەڕێگەیەکی 15 خاڵیی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ بە پاکستاندا ناردووە بۆ…
Total
0
Share